شارپرێس:
گه‌رچی بڕیاربوو پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی توركیا ده‌كات، سه‌ردانی تاران بكات‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێرانیش كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌ردانیكردنه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ تاران هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ پابه‌ندبونی عێراق به‌سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ڕاگرتنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی ئێران، بڕیاریانداوه پێشوازی له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نه‌كه‌ن، كه ناوبراو له‌به‌رنامه‌یدا بوو ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی تاران بكات.
ڕۆژنامه‌ی مه‌شرق نیوزی نزیك له‌سوپای پاسداران له‌هه‌واڵێكدا باس له‌وه‌ده‌كات، عه‌بادی چانسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، به‌شێك له‌هۆكاره‌كه‌یشی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ پابه‌ندبوونی حكومه‌تی عێراق به‌جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران.
چاودێرانی سیاسی وایده‌بینن، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئێران هۆكاری پێشوازینه‌كردن له‌عه‌بادی ده‌به‌ستێته‌وه به‌پابه‌ندبوونی ناوبراو به‌سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، هاوكات تاران ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه‌ش بداته عه‌بادی كه ئه‌وان پاڵپشتی نین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا، به‌ڵكو تاران كارده‌كات به‌زوترین كات ئه‌و به‌ره‌یه‌ی نزیكه له‌و، حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئایه‌توڵا موجته‌با حسێنیی كه نوێنه‌رایه‌تی عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات له‌عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشی توندی كردوه‌ته سه‌ر عه‌بادی، هه‌ڵوێستی ناوبراوی به‌رامبه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران به "ده‌رون دۆڕان به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا" وه‌سفكردوه.
موجته‌با حسێنی حكومه‌تی عێراقی به‌وه‌ش تۆمه‌تبار كردوه، كه "وه‌فادار نه‌بووه به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی ئێران‌و به‌خشینی شه‌هید له‌شه‌ڕی داعش له‌عێراق".
ڕ . ج