فەرەنسا باڵندە بۆ پاكردنەوەی خۆڵ‌و پیسی پاركێك بەكاردەهێنێت

جیهان

13/08/2018‌ 552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاركی سیم لەفەرەنسا شەش باڵندەی زیرەك بەكاردەهێنێت بۆ پاكردنەوای پاركەكە لەخۆڵ‌و پیسی.

باڵندەكان لەجۆری قەلە ڕەشن‌و لەپاركی سیم كە دەكەویتە ڕۆژئاوای فەڕەنسا فێركراون خاشاكە بچوكەكان كۆببكەنەوە وەك جگەرو پیسییە بچوكەكانی ترو لە دوایدا پیسییەكان دەكەنە ئەو سندوقانەی، كە بەتایبەتی بۆیان دابین كراوە و لە ئەنجامی كارەكانیان خواردنیان بۆ دابین دەكرێت.

نیكۆلاس دو ڤیلاری سەرۆكی پاركەكە بەدەزگای هاوڵگری ئەی ئێف پی وت: "بەكارهینانی ئەو باڵندانە تەنیا بۆ پاك ڕاگرتنی پاركەكە نییە، چونكە سەردان كەرانی بەشێوەیەكی باش ئاگاداری پاكو خاوێنی پاركەكەن، بەڵكو ئامانجی سەرەكی لێی ئەوەیە، كە سروشت خۆشی ئەوەمان فێردەكات، دەتوانین گرنگی بە ژینگە بدەین".

هەروەها ئەوشی وت: "ئەو باڵندانە زۆر زیرەكن‌و دەتوانن لەگەڵ مرۆڤەكان بدوێن و یاریان لەگەڵدا بكەن".

 ئەم جۆرە باڵندەیە بەجۆرێك راهێنراون، كە قەبارەیەكی دیاری كراو لەخۆڵ و پیسایی هەڵدەگرنەوە.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز