نامەی دایكێك بۆ كچەكەی، كە پێویستە هەمووان بیخوێننەوە

هەمەڕەنگ

13/08/2018‌ 907 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دایكێك لیستێكی بۆ كچەكەی نووسیوە، كە دەڵێت (مەكە) ، پێویستە هەموو كەسێك بیخوێنێتەوە.

ئەم لیستە جیاوازە لەوانەی، كە لەوانەیە هەر كچێكی تر لە لایەن دایكیەوە پێی بگات یان بوترێت، بۆ نمووەنە تا درەنگ لەدەرەوە مەبە، زۆر خەریكی موبایل مەبە، نەخێر هیچ كام لەوانە نین ، ڕاستە ئەوانە گرنگن، بەڵام تۆنی هانەر لە پۆرتلاند وای بیر كردەوە، كە پێویستە ئامۆژگاری كچەكەی بكات بەشێوەیەكی جیاواز تاكو بتوانێت كچەكەی لە كێشەكانی ژیان بپارێزێت.

ئەم لیستە پێویستە هەموو كەسێك بیخوێنێتەوە ، كە مەرج نییە تەمەنەكە چەندە، یاخود چەندێك زانیاریت هەیە، ئەمانە لە ژیانی هەموو كەسێكدا وەك یەكە.

نامەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەم شێوەیە، بڵاو بووەتەوە "داوای لێبوردن مەكە كاتێك كەسێك خۆیت پێدا دەكێشێت)، (داوای لێبوردن مەكە ئەگەر ئازارێك بویت، تۆ ئازار نیت، تۆ كەسێكیت، كە هەست و سۆز  و ڕێزت هەیە)، (مكیاژ مەكە تەنیا لەبەر ئەوەی دەبێت بڕۆیتە دەرەوە لەگەڵ كوڕێك، كە ناتەوێت بڕۆیت)، (پێویست ناكات ڕوون كردنەوە بدەیت)".

ئەو دایكە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت (من دەمەوێت كچێك گەورە بكەم، كە بێ هاوتا بێت، كە شەڕ و هەوڵ بۆ ئەو شتانە بدات، كە كەسانی تر ناتوانن بیكەن، یاخود نایكەن، كچێك گەورە بكەم نەترسێت لە وتنی ئەوەی دەیەوێت و لە مێشكیدایە، هەروەها كارێك بكات تاكو جیهان بكاتە شوێنێكی باشتر، كەسێك كە دادپەروەری خۆشبوێت‌و باوەڕی بە گۆڕانكاری هەبێت)، (وا بیرمەكەرەوە، كە كاتێك نان دەخۆیت ناتوانیت ئەوە بخۆیت، كە دەتەوێت تەنیا لەبەر ئەوەی كە كەسانی چواردەورت ئاگایان لێتە، كاتێك دەتەوێت پیتزا بخۆیت ، بیخۆ، نەك داوای زەڵاتە بكەیت، قژت درێژ مەكەرەوە تاكو كەسێك دڵخۆش بكەیت".

هەروەها دەڵێت: (عەزی لەبەر مەكە ئەگەر ناتەوێت لەبەری بكەیت، لەماڵەوە مەمێنەرەوە تەنیا لەبەر ئەوەی كەسێك نییە لەگەڵی بڕۆیتە دەرەوە، لەماڵەوە مەمێنەرەوە، چونكە كەسێك نییە لەگەڵی بڕۆیتە دەرەوە، خۆت خۆت ببە دەرەوە، بۆ خۆت بژی لە ژیانتدا، فرمەسكەكانت مەشارەوە، گریان مانای ئەوەیە، كە تۆ هەستت هەیە و شتێك هەیە، كە پێویستە دەریببڕی، گریان لاوازی نییە، مرۆڤایەتییە".


(پێمەكەنە تەنیا لەبەر ئەوەی كەسێك پێی وتووی ، مەترسە لە پێكەنین بە گاڵتە و نوكتەكانی خۆت، هەرگیز مەڵێ بەڵێ بۆ ئەوەی كەسێكی ڕەسمی بیت و بەڕێز بیت، بڵێ نەخێر چونكە ژیانی خۆتە)، (بیرۆكەكانت مەشارەوە، بە دەنگی بەرز قسە بكە و قسە بكە، تا بتوانن قسەكانت ببیستن)، (داوای لێبوردن مەكە بۆ ئەوەی، كە هەیت، مەرد بە، جوان و كەشخە بە، خۆت بە", دایكەكە وای نووسیوە.

وەرگێڕان: ساری حەكیم

بەپەلە