ئەردۆغان سزاكانی ئەمریكا لەدژی توركیا بەشەڕی ئابووری ناودەبات

جیهان

13/08/2018‌ 324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، دەیانەوێت بەرێگەی پارە رووبەڕووبووی ئەنقەرە ببنەوە، كە "ئەمە بە ئاشكرای پێی دەوترێت "شەڕی ئابووری".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی لێدوانێكی جەختی كردەوە، كە لەبەرانبەر ئەو شەڕە خۆیان رادەست ناكەن‌و راشیگەیاند "ئەگەر ئێوە بە دۆلار ھێرش بكەنە سەرمان ئەوا ئێمەش بە رێگەی دیكە كارەكانمان جێبەجێدەكەین".

سەرۆك كۆماری توركیا هەروەها رایگەیاند "ئەمریكا ئامادەیە بۆ یەك قەشەیەك ٨١ ملیۆن كەس بكاتە قوربانی. ببوورن. وەك دەوڵەتی یاسا، ئەوەی پێویست بێت دەیكەین".

ئەو لەبارەی ھەڵوێستەكانی ئەمریكا رایگەیاند "بەھاوبەش و ھاوپەیمانێكی ستراتیجی، كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتێكی ٨١ ملیۆن كەسیدا دەكاتە قوربانی لەبەرخاتری رێكخراوێكی تیرۆریستی دەڵێین دەی ماڵئاوا".

ئەردۆغان باسی لەو ئۆپەراسیۆنە كرد، كە لە دژی توركیا ئەنجامدراوە و رایگەیاند "ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە، ژێر دەست خستنی توركیایە لەكەرتی دارایی تا سیاسەت".

هـ ـ ح