دابەشبوونی نەسر چانسی عەبادی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران لاواز دەكات

عیراق

20/08/2018‌ 689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، چانسی وەرگرتنەوەی پۆستەكەی كەمبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی دابەشبوونی لیستی نەسر، كە خۆی سەرۆكایەتی دەكات.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، فالیح فەیازو 20 لەكەسە نزیكەكانی، كە لەلیستی نەسری حەیدەر عەبادی بوون، كشاونەتەوەو ئامادەن نین، پشتگیری سەرۆكی لیستەكەیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، بەهۆی ئەو دۆخەی عەبادی تێكەوتووەو نزیكەی نیوەی دەنگی پەرلەمانتارە دەرچووەكانی لەلیستەكەی خۆی لەدەستداوە، چانسی ئەوەی كەمبووەتەوە، كە ببێتەوە بەسەرۆك وەزیران.

ئەمە لەكاتێكدایە، لیستەكەی عەبادی لەهەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی پەرلەمانی عێراق 44 كورسی بردەوە، كە چاوی لەسەر ئەوەیە جارێكی تر و بۆ خولی نوێ‌، پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێتەوە.

هـ ـ ح