شارپرێس:
ئەبوبەکر بەغدادی ئەمیتی رێکخراوی داعش،
تۆمارێکی دەنگیی نوێی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە چەکدارانی داعش دەکات بەردەوام
بن لە شەڕکردن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی
رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە "تۆمارە دەنگییەکەی ئەبوبەکر بەغدادی ئەمیتی رێکخراوی
داعش، ماوەکەی 55 خولەکە و تێیدا کەسی یەکەمی داعش بەرپرسیارێتی رێکخراوەکەی
راگەیاندووە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی وڵاتانی ئەوروپا و کەنەدا".
ئەمە یەکەمین تۆماری
دەنگی بەغدادییە لە ماوەی ساڵێکدا و لە تۆمارە نوێیەکەدا پیرۆزبایی جەژنی قوربان
لە مسوڵمانان دەکات.
بڵاوبوونەوەی ئەو
تۆمارە دەنگییە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک هەواڵی کوژران و
برینداربوونی بەغدادی بڵابوویەوە.
هـ ـ ر