میسر و پاكستان مانۆڕی سەربازیی هاوبەش ئەنجامدەدەن

جیهان

16/09/2018‌ 384 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزە دەریاییەكانی میسر و پاكستان لە دەریای ناوەڕاست مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا.

عەمید تامر رفاعی، وتەبێژی سوپای میسر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هێزە دەریاییەكانی میسر و پاكستان لە دەریای ناوەڕاست مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامداوە.

تامر رفاعی لەبارەی كاتی مانۆڕەكەوە زانیاریی نەداوە و رایگەیاندووە، مانۆڕەكە پشكنینی كەشتیی گومانلێكراو، فڕین و نیشتنەوەی هەلیكۆپتەر لەسەر كەشتییەكان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لە خۆگرتووە.

ناوبراو راشیگەیاندووە، ئامانجی مانۆڕەكە دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە، ناساندنی دەستەواژە ئۆپەراسیۆنییەكان، بەشكردنی ئەزموونەكان و یەكخستنی تواناكانی ئۆپەراسیۆنی بووە.

حكوومەتی میسر بەم دواییە تواناكانی لەسەر ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی چڕكردووەتەوە، لە مانۆڕە سەربازییەكانیدا وڵاتانی ئەمریكا، سعوودیە، فەڕەنسا و ئیمارات بەشداریان كردووە.
ه.م