ڤیدیۆ.. مەكینەی گۆڵەكانی رۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆس كەوتەكار

وەرزش

16/09/2018‌ 880 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای چوار هەفتە لە بەڕێوەچوونی خولی ئیتاڵیا مەكینەی گۆڵەكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كەوتەكار و توانی دوو گۆڵ بۆ یانەكەی تۆماربكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو یانەی خانمەپیرەكە و ساساولۆ لە خولی ئیتاڵیادا بەیەك گەیشتن.

یانەی یۆڤانتۆس كە بە خانمەپیرەكە ناسراوە، توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك یارییەكە لە یانەی ساساولۆ بباتەوە.

گێمی یەكەمی یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لە گێمی دووەم و لە خولەكی 50دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەكەمی خۆی لەم وەرزە بۆ یانەكەی تۆماربكات.

دوای تێپەڕبوونی 15 خولەك جارێكی دیكە كریستیانۆ رۆناڵدۆ گەیشتەوە سەر گۆڵی یانەی ساساولۆ و توانی یانەكەی بكاتە خاوەنی گۆڵی دووەم.

هەرچەندە یانەی ساساولۆ لە خولەكی زیادكراوی یارییەكەدا توانی گۆڵێك تۆماربكات، بەڵام یارییەكە بەو ئەنجامەو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەبەرژەوەندی خانمەپیرەكە كۆتایی هات.
ه.م

بەپەلە