یەكێتی: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیار لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار دەدرێت

کوردستان

16/09/2018‌ 862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حاكم قادر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیار لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار دەدرێت.

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوەو تێیدا تاوتوێی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كرد، كە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو كەسێك بۆ ئەو پۆستە كاندید بكرێت.

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری هەردوو مەڵبەندی سلێمانی و چەمچەماڵ-ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاند، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا پرسی سەرۆك كۆماری عێراقی تاوتوێكرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پشكی یەكێتییە و یەكێتی كاندیدی دەبێت بۆ ئەو پۆستە.

حاكم قادر ئەوەشی خستەڕوو، پرسی دیاریكردنی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەخرێتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لە كۆبوونەوەكەدا كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق یەكلایی دەكرێتەوە.
ه.م