دكتۆر خالید خەیاتی: درەنگ یان زوو دەبێت ئێران مل بۆ سیاسەتەكانی ئەمریكا بنێت

جیهان

16/09/2018‌ 643 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر خالید خەیاتی، مامۆستای زانستە سیاسیەكان لە زانكۆی لینك شۆپینگ لە سوید رایگەیاند، درەنگ یان زوو دەبێت ئێران مل بۆ سیاسەتەكانی ئەمریكا بنێت، یان تووشی تێك هەڵچوونبێت.

دكتۆر خالید خەیاتی بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاندووە، "ئێران بێ‌هیوا بوە لەوەی ڕێگایەك بدۆزێتەوە ئەمریكا دڵنیابكات لەو سیاستەی پاشگەزبێتەوە، بۆیە جاروبار لێرەوە و لەوێ لێدوانی ناتەواو دەدەن، یان لانیكەم تا ڕای گشتی ناوخۆی ئێرانی پێ دڵنیا بكەن".

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەی ئەوەیكردبوو، ئەگەر ئەمریكا ڕێگری لە هەناردەی نەوت بكات ئەوان بە داخستنی تەنگەی هورمزەوە ناوەستن و كاردانەوەیان دەچێتە دوورتر لەوە.

دكتۆر خالید خەیاتی ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەو لیدوانەی وەزیری ئێران هەڕەشەی راستۆخۆ نیە، زۆرتر بێ‌هیوایی پێوە دیارە، پەیوەندی بە گەمارۆكانی مانگی 11ی دهاتوو هەیە كە ئەمریكا لەسەر ئێران جێبەجێی دەكات".

رونیشیكردووەتەوە، ئێران بۆی دەركەوتوە زۆر سەختە بتوانێت ڕێگایەك بدۆزێتەوە خۆی لەگەمارۆكان لادات، بۆیە لەلایەك لەگەڵ ئەوروپا خەریكن لانی كەم كەلێنێك یان كەناڵێك یان ڕێگایەكیان هەبێت، لەلایەكی‌دیكەش بۆ ئەڵتەرناتیڤی قاچاغ لە ڕێگای عێراق و شوێنی‌دیكەوە تاوتوێ دەكەن".
ه.م