شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی بنیاتنان ئاشكرایكرد، كورد ئاماده‌یه پاڵپشتی له‌عادل عه‌بدولمه‌هدی بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
هه‌یسم جبوری په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی بنیاتنان‌و چاكسازی كه نوری مالكی و هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتیه‌كه ده‌كات ڕایگه‌یاند، "له‌نێو هاوپه‌یمانی بنیاتنان‌و كورده‌كان كۆده‌نگییه‌كی گه‌وره له‌باره‌ی كاندیدكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق دروستبووه".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، "ئێستا عه‌بدولمه‌هدی نزیكه‌ی 90%ی ڕێگه‌كه‌ی بڕیوه‌و پاڵشتی مه‌رجه‌عیه‌تیشی بۆ كاندیدبوون هه‌یه".
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌دایكبووی ساڵی 1942ی شاری به‌غدایه، یه‌كێكه له‌سیاسه‌تمه‌دار دیاره‌كانی عێراق، له‌ڕابردوودا وه‌زیری نه‌وتی عێراق بووه، ماوه‌یه‌كیش جێگری جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق بوو.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌پاڵ حزبی شیوعی عێراق كاریده‌كرد، به‌ڵام له‌ساڵی 1982دا بوه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق.
عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه سیاسی‌و حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه ناوده‌برێت، كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌رێم‌و به‌غدای له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه ده‌دا.
ڕ . ج