شارپرێس:
ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ڕایگه‌یاند، ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی باشترین ڕاهێنه‌ری ئێستای جیهانه.
ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنه‌ری پی ئێس جی، باشترین ڕاهێنه‌ری ئێستای جیهانه.
ناسر خلێفی جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی، ئێستا یانه‌ی پاریس سانجێرمان یه‌كێكه له‌یانه به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپا‌و جیهان.
هاوینی ئه‌مساڵ تۆماس تۆخێل پاش ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند، ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی پاریس سانجێرمانی گرته ده‌ست.
ڕ . ج