شارپرێس:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گه‌یشته شاری هه‌ولێر، بڕیاره پرسی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێبكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گه‌یشته شاری هه‌ولێر، بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه، شه‌ڕی دژ به‌داعش، هاوگاریكردنی پێشمه‌رگه له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه تاوتوێبكات.
سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێم پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا هات، كه له‌ڕابردوودا ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین چه‌ند جارێكی دیكه سه‌ردانی هه‌رێمی كردوه، له‌نزیكه‌وه مه‌شق‌و ڕاهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه.
ڕ . ج