پارتی: كاندیدمان بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت‌و كار بۆ سه‌ركه‌وتنیشی ده‌كه‌ین

کوردستان

20/09/2018‌ 1027 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، حزبه‌كه‌ی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشكه‌ش ده‌كات.

مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی به‌میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، "پێشتر بڕیاربوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریبكه‌ین، به‌ڵام یه‌كێتی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئاگاداربكاته‌وه‌، كاندیدێكی دیاریكرد".

وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت:"پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی باسی ئه‌وه‌مان كردووه‌ كه‌ ئیستیحقاقی دیاریكردنی كاندید مافی پارتییه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ كاندیدی خۆمان دیاریده‌كه‌ین ‌و كار بۆ ده‌رچونیشی ده‌كه‌ین".

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا به‌رهه‌م ساڵح بكاته‌ تاكه‌ كاندیدی حزبه‌كه‌، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.

ڕ . ج