پرۆگرامی نوێی گەشەی ئابووریی توركیا راگەیاندرا

جیهان

20/09/2018‌ 1514 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرات ئاڵبایراك، وەزیری گەنجینە و دارایی، لە نووسینگەی كاری سەرۆكایەتی كۆمار لە دۆڵماباهچە، پرۆگرامی ئابووریی نوێی توركیای راگەیاند.

بەرات ئاڵبایراك رایگەیاند، "لە رێگەی دامەزراندنی سیستمی هەڵسەنگاندنی نەگوازراوەوە، جەردی بواری موڵك تەواودەكەین. قۆناغێكی دادپەروەرانە لە باج و رسوماتی تاپۆ و موڵكدارییدا دەستپێدەكات".

ئامانجەكانی نیشاندەرە ئابوورییەكان بۆ چەند ساڵی داهاتوو بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەستنیشانكراون:

ئامانجەكانی رێژەی گەشەی ئابووری لە بەرنامەی ئابووریی نوێی توركیا: بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەدا ٣،٨، بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەسەدا ٢،٣، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەسەدا ٣،٥ و بۆ ساڵی ٢٠٢١ش لەسەدا ٥.

ئامانجەكانی كورتهێنانی بوودجە بەپێی كۆی گشتیی بەرهەمی خۆماڵیی لە پرۆگرامی ئابووریی نوێی توركیادا: بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەدا ١،٩ ، بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەسەدا ١،٨، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەسەدا ١،٩ و بۆ ساڵی ٢٠٢١ لەسەدا ١،٧.

ئامانجەكانی هەڵئاوسان لە پرۆگرامی ئابووریی نوێی توركیادا: بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەدا ٢٠،٨ ، بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەسەدا ١٥،٩، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەسەدا ٩،٨ و بۆ ساڵی ٢٠٢١ لەسەدا ٦.

ئامانجەكانی رێژەی بێكاریی لە پرۆگرامی ئابووریی نوێی توركیادا: بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەدا ١١،٣ ، بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەسەدا ١٢،١، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەسەدا ١١،٩ و بۆ ساڵی ٢٠٢١ لەسەدا ١٠،٨.
ه.م