شارپرێس:
گه‌رچی داعش له‌عێراق‌و سوریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توانا سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا‌و له‌عێراقیش كۆتاییهات، به‌ڵام له‌سوریا هێشتا شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی هه‌سه‌ده، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی باكوری ڕووباری فورات ڕۆژانه پێكدادانی سه‌خت له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و چه‌كدارانی داعش ڕووده‌دات، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وام كۆمه‌ك ده‌گه‌یه‌ننه هه‌سه‌ده.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا له‌دروازه‌ی سنوریی سێمێلكاوه، 50 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی له‌جۆری هامه‌ر، به‌چه‌ك‌و جبه‌خانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده چووه، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و هێزانه كه له‌م ڕۆژانه‌ی ڕِابردوودا ڕوبه‌ڕوی هێرشی چڕیی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێرشه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی داعش بۆسه‌ر هه‌سه‌ده، بوه‌ته هۆی كوژرانی 10 چه‌كداری هه‌سه‌ده.
ڕ . ج