بۆ یەكەمجار دوای 15 ساڵ
عادل عەبدولمەهدی نوسینگەیەك لە دەرەوەی ناوچەی سەوز دەكاتەوە

عیراق

13/10/2018‌ 741 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە نوسینگەی نوێی خۆی لە بەغدا لە دەرەوەی ناوچەی سەوز دەستی بە كارەكانی كرد، ئەوەش بۆ یەكەمجارە دوای 15 ساڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دەرەوەی ناوچەی سەوز نوسینگە بكاتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، عادل عەبدولمەهدی ئەمڕۆ كارەكانی لە نوسینگەی خۆی لەدەرەوەی ناوچەی سەوز لە بەرامبەر وێستگەی ناوەندی نێودەڵەتی و  لە ناوچەی كەرخ دەستپێكردووە.

هەروەها دەڵێت، ئەمڕۆ لە یەكەم رۆژی كاركردنیدا چەند چاوپێكەوتنێكی لەدەرەوەی ناوچەی سەوز لەبارەی پێكهینانی حكومەت و بەرنامەی حكومی ئەنجامداوە.
ه.م