یەکگرتو: هیچ پاساوێک نەماوە بۆ پاشەکەوتی موچە

کوردستان

13/10/2018‌ 1086 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەێنێت "هیچ پاساوێك بۆ پاشەكەوتی موچە نەماوە".

ڕۆژی شەممە بەهزاد دەروێش، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بەمیدیای حزبەكەی راگەیاندوە "هیچ بیانو و پاساوێك بۆ پاشەكەوتی موچە نەماوەتەوە، بە پێویستیشی دەزانێت هاوڵاتیان لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی سیستەمەكە فشارەكانیان چر بكەنەوە".

بەهزاد دەروێش ئاماژەبەوەش داوە "بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ 25 تا 35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بریارەكەی جێبەجێكرد، بەڵام ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوت سەركەوتوە بۆ 85 دۆلار".

هـ ـ ر