تەقینەوەیەک لەشاری کەرکوک ڕویدا

عیراق

13/10/2018‌ 664 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک تەقیەوە.

کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردووەتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبیلیکی بۆمبڕێژکراو لەگەرەکی مەحمودییەی ناوەڕاستی کەرکوک تەقیوەتەوە".

پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشداوە "بەهۆی تەقینەوەکەوە ٤ کەس برینداربون و زەرەر و زیان بەناوچەکەش گەیشتوە".

پۆلیس ئەوەشی وتوە "تەقینەوەکە بەهۆی ئۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵەوە بوە  و ئێستاش هێزەکانی پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوەکە لە روداوەکە".

تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لەڕوداوەکە ڕانەگەیاندوە.
هـ ـ ر