هەسەدە: لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ١٠٥ چەکدارى داعش کوژراون

جیهان

13/10/2018‌ 738 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندوە " ئامارى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردووى ئۆپراسیۆنى گەردەلولى جزیرە-ى بۆ کۆتایى هێنان بە چەتەکانى داعش لە ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فورات ڕابردوودا ١٠٥ چەکدارى داعش کوژراون.

ڕۆژی هەینی ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات-هەسەدە، لەسەر ماڵپەڕى فەرمى خۆیان، ڕاگەیاندراوێکى لە بارەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردووى ئۆپراسیۆنى گەردەلولى جزیرە، لە ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فورات بڵاوکردەوە.

ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات-هەسەدە ڕایگەیاندوە "لەبارەى شەڕ لە بەرى باغۆز دەڵێت: لە 'بەرەی باغۆز'، داعش بەسود وەرگرتن لە کەشی تەپوتۆزاوی، هێرشی لە دژی سەنگەرەکانمان ئەنجام داوە و شەڕڤانەکانمان بە توندی بەرپەرچیان داونەتەوە و لە ئاکامی ئەوەشدا دەیان چەتە کوژراون و برینداربوون، پاش ئەوە چەکدار تيرۆریستەکان بە دۆشکە و ماتۆرسکلێتی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتەوە، جارێکی دیکەش لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێنراون و کوژراو و بریندارێکی زۆریان داوە".

ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات-هەسەدە ئاماەی بەوەشداوە "فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بنکە و بارەگارەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە و زیانی زۆری مادی و گیانیان لێداون".

ناوەندى ڕاگەیاندنى هەسەدە ئەوەشی وتوە "چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانمان و شەڕڤانەکانمان بە بەرپەرچیان داونەتەوە و ئەوەش شەڕێکی دژواری لێکەوتووتەوە، لە شەڕەکەدا دەیان چەکدار کوژراون و برینداربوون، فڕۆکەکانی هاوپەیمانيى، بۆردوومانی بنکەکان و بارەگایەکی فەرماندارێتی چەکدارەکانیان کردووە و خاپوریان کردوون".

لە ڕاگەیەندراوەکەى هەسەدە، دا ئاماژە بەبەرى بەحرە-ى شەڕى دژى تیرۆر کراوە و دەڵێن "لە بەرەى بەحرە، چەکدارانی داعش بە ماشێنی بۆمبڕێژکراو و کەسانی خۆکوژ هێرشیان ئەنجام داوە، بەڵام شەڕڤانەکانمان بە توندی وەڵامیان داونەتەوە و ماشێنە بۆمبڕێژکراوەکان و خۆکوژەکان بەر لەوەی بگەنە ئامانج لێیان دراو و تەقاندونیانەتەوە، لەوێش داعش کوژار و بریندارێکی زۆری داوە".


هـ ـ ر