سۆران عومەر: سیمكارتەكەم لەلایەن كۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە داخراوە

کوردستان

13/10/2018‌ 3379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی لیستی كۆمەڵ سیمكارتەكەی لەلایەن كۆمپانیای ئاسیاسێڵ- ەوە داخراوە.

سۆران عومەر لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاشكرایدەكات كە لەلایەن كۆمپانیای ئاسیا سێڵ –ەوە، سیمكارتەكەی راگیراوە  و وتویەتی ”نەم دەویست باسی بکەم بەڵام زۆر ئازاری دڵی دام بۆیە پێتان دەڵێم، دوێنێ بەدەم کەیسی ئافرەتێکی ھەرەشە لێکراوەوە بووم لە کۆتایی کارەکەدا لەگەڵ فەرمانبەرێکی داڵدەدانی ئافرەتان قسەم دەکرد پەیوەندیەکە بچراو ئاسیا وتی ئەم ژمارە بەفەرمانی دادگا راگیراوە”.

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشداوە "زۆر لام سەیر بو بیرم کردەوە تۆ بڵێی دادگا لەبەرچی موبایلی شەخسی بەندە دابخات؟ ھیچ حاڵی نەبوم، ئەمڕۆ بەڕێزێک لەپۆلیسی سلێمانی بەدواداچونی کرد دەرکەوت بەفەرمانی دادوەر داخراوە، لەگەڵ دادوەرە بەڕێزەکە قسەم کرد وتم بەچی مادەیەکی یاسایی موبایلی شەخسی پەرلەمانتارێک ڕادەگری کە پارێزبەندی ھەیە؟ موبایل سکاڵای لەسەر نەبێ بەچ حەقێک دایدەخەی؟ ئەلێ بۆ ئەوەی بێی بۆ دادگا! وتم ژمارەکەمت لایە دەمناسی قسەمان پێکەوە کردوە با بتوتایە پێش ئەوەی بریاری داخستنی بدەم پەیوەندیەکی پێوە بکەن، وتم ھیوادارم پەیوەندی بەوەوە نەبێ لەدۆسێی گرتنی شاسوار عەبدولواحید نیگەرانی و قسە کەوتە نێوانمان”.


هـ ـ ر