بەرهەم ساڵح پێشوازیی لە شاندێكی گەورەی عەشیرەتەکانی هەرێم دەكات

عیراق

13/10/2018‌ 7255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رۆژی شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیی لە شاندێكی عەشیرەتەكانی هەرێمی كوردستان كرد، كە بۆ پیرۆزبایی كردن بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆمار سەردانیان كردبوو.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق بڵاەیكردەوەتەوە "‎دكتۆر بەرهەم ساڵح سوپاسی شاندەكەی كرد لە بەرامبەر سەردانی كردنیان و گرنگیی قوڵكردنەوەی گیانی برایەتیی و بەهێزكردنی گیانی نیشتمان پەروەریی و دوپاتكردنەوەی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكانی عێراق".

نوسینگەی بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشداوە "سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە پێویستە قۆناغی داهاتوو لە دایكبوونی حكومەتێكی عێراقییی بەهێز بە خۆوە ببینێت، كە بتوانێت بەرەنگاری مەترسییەكان ببێتەوە و خزمەتگوزاریی پێویست پێشكەش بە هەموو رۆڵەكانی عێراق بكات".


نوسینگەی سەرۆک کۆمار وتوشیەتی "بەرهەم ساڵح داواشی لە هەموو ئەو هێز و كەسایەتیی و سەرۆك عەشاییرە رەسەنانە كرد كە خۆشیی و هێمنییان دەوێت بەشداریی بكەن لە بەدیهێنانی ئامانج و ویستەكانی هاوڵاتیی عێراقیی لە سەقامگیر بونی ئاسایش و ئۆقرەیی و تاوسەندن و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەمو رەنگ و پێكهاتەكانی گەلی عێراق".


هـ ـ ر