شارپرێس:
ئەمڕۆ لەخولی نەتەوەکانی ئەوروپا یاریی لوتکە لە نێوان پۆڵەندا و ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت.
ئەمرۆ یەکشەممە لە بەهێزترین یاریدا هەڵبژاردەى پۆڵەندا لەیاریگاى خۆی میوانداری هەڵبژاردەى ئیتالیا دەکات.
پۆڵەندا دوو یاریی کردوە یەک یاریی دۆراوەو یاریەکیش یەکسان بووە ، هەرچی هەڵبژاردەى ئیتاڵیاشە بە دوویاریی یەک خاڵی کۆکردۆتەوە و شکستێک و یەکسان بونێکی هەیە
لە یارییەکی تردا رۆمانیا بەرامبەر سربیا یاریی دەکات و روسیاش میوانداری تورکیا دەکات.
هەردوو هەڵبژاردەى ئازەربایجان و مالتاش لە باکۆ ئۆلۆمپی بە یەک دەگەن.