محەممەد سەڵاح لەیاری لەگەڵ هەڵبژاردەکەی توشی پێکان بو

وەرزش

13/10/2018‌ 242 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد سەڵاح لە یارییەکەى میسر بەرامبەر سوازیلاند توشی پێکان هات و بەشداری یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەى بەرامبەر ئەى سواتینی ناکات.


یەکێتیی تۆپی پێی میسر ڕایگەیاندوە "محەمەد سەڵاح لە یارییەکەى میسر بەرامبەر سوازیلاند توشی پێکان بوە.


ئاماژەیان بەوەشداوە کە بە بریاری پزیشکەکانی هەڵبژاردەى میسر و نوێنەری پزیشکەکانی یانەى لیڤەرپوڵ بریار درا لە یاریی داهاتووی میسر بەرامبەر سواتینی یاریی نەکات.


یەکێتیی تۆپی پێی میسر لە بەیاننامەیەکدا تەئکیدی لەوە کردۆتەوە کە پێکانەکەى محەمەد سەڵاح قورس نییە.


رۆژنامەکانی ئینگلتەرا پێشبینی دەکەن سەڵاح لانی کەم هەفتەیەک بۆ 10 رۆژ لە یاریکردن دوربکەوێتەوە.


میسر بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە سویزلاندی بردەوەو لە یاریی داهاتودا لە پاڵاوتنەکانی نەتەوەکانی ئەفریقا بەرامبەر سوازیلاند یاریی دەکات.
هـ ـ ر