راستی پەیوەندییە رۆمانسییەكەی نێوان ئەنجیلینا جولی ‌و كیانو ریفز

جیهان

14/10/2018‌ 1610 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەكانی ئەمریكا راستی پەیوەندییە رۆمانسییەكەی ئەنجیلینا جولی و كیانو ریفز-یان ئاكراكرد، كە هەردووكیان دوو هونەرمەندی دیاری ئەمریكان.

پێگەی "Gossip Cop" بڵاویكردەوە، ئەوەی لەبارەی پەیوەندی جولی‌و بریفز بڵاودەكرێنەوە تەنیا دەنگۆیەو هیچ راستییەكی نییە.

پێتریش ئەنجلینا بڵاویكردبووەوە، كە هیچ پەیوەندییەكی بەو هونەرمەندە ئەمریكییەوە نییەو ئەو دەنگۆیانەی باس دەكرێن راستی نییە.

پێشتر رۆژنامەكانی ئەمریكا باسیان لەوە دەكرد، كە جولی و ریفز پەیەندی رۆمانسیان هەیەو لەیۆنانیش پێكەوە بینراون، كە سەرقاڵی بەرێكردنی كاتی خۆیان بوون.

هـ ـ ح