ئەیاكس خەونەكەی بەرشەلۆنە دوادەخات

وەرزش

14/10/2018‌ 210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت یاریزان ماتیاس دی لیختی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی ئەیاكس ئەمیستەردامی هۆڵەندی بكرێت.

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی ئەو یاریزانە بكرێت، بۆ ئەوەی بیكاتە شوێنگرەوەی جێراد پێكی بەرگریكاری.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، كە یانەی ئایاكس رازی نییە بەفرۆشتنی ئەو یاریزانە لەورزی گواستنەوەی زستانەیی.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، یانە هۆڵەندییەكە نایەوێت تواناكانی ئەو یاریزانە هۆڵەندییە لەدەست بدات‌و لەریزەكانی بمێنێتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە