هەوڵی ئەمریكا بۆ دروستكردنی هەرێمێكی فیدراڵی بۆ كوردانی رۆژئاوا

کوردستان

18/10/2018‌ 6712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەنەزەر سەلال سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی مەدەنی مەنبەج رایگەیاند، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەنیازە شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە رازی بكات بەهەرێمێكی فیدراڵی لەچوارچێوەی سوریا.

مەنەزەر سەلال راشیگەیاندووە، ئەمە هەوڵێكی نوێی ئەمریكایە بۆ گێڕانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانەی لەرۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا بەدەست شەرڤانانی یەپەگەوەیە.

ئەمریكا چەند ساڵێكە لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان ‌و باكووری سوریا هەماهەنگی لەگەڵ یەپەگە دەكات، ئەوەش بۆ شەڕی داعش، ئێستاش دەیەوێت ئەو ناوچانە ئاوەدان بكاتەوە، كە لەدەست داعش دەرهێنراون.

ماوەی رابردووش سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، كە ئەمریكا دەیەوێت دەوڵەتێك لەناوچە كوردییەكان‌و باكووری سوریا بۆ هێزە كوردییەكان دروست بكات، بۆ ئەوەش دژایەتی مۆسكۆی راگەیاند.

هـ ـ ح