بەرهەم ساڵح و برێت مەكگۆرك كۆبوونەوە
مەكگۆرك نیازی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكاریی عێراق نوێكردەوە

کوردستان

21/10/2018‌ 802 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و برێت ماكگۆرك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ شەڕی داعش كۆبوونەوە، مەكگۆرك "نیازی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكاریی نێوان عێراق و ئەمەریكا نوێكردەوە".

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح و برێت مەكگۆرك ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆشكی سەلام كۆبوونەتەوە و باسیان لە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەرهەم ساڵح "پێویستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لە هەموو بوارەكاندا دووپاتكردووەتەوە، بە تایبەتی لە بواری ئابووریی و بازرگانیدا لە چوارچێوەی رێككەوتنامەی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵاتدا".

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە برێت مەكگۆرك، "نیازی وڵاتەكەی نوێكردەوە بۆ پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكاریی نێوان عێراق و ئەمەریكا".
ه.م