نەوەی نوێ‌و یەكگرتوو داوادەكەن بەزوترین كات سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێرێت

کوردستان

11/11/2018‌ 362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاندوە "دەبێت بەزوترین کات دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان  دیاریبکرێت".

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک‌شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەردوو فراکسۆنی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان داواکاریەکیان ئاراستەی سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کرد و تیایدا داوایان کردوە "تا رۆژی سێشەمە ١٣ی تشرینی دووەمی  ٢٠١٨ دانیشتنی یەکەم تەواو بکەن و ئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن بە کردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان".

 

هەردوو فراکسیۆنەکە ئاماژەیان بەوەش کردوە "پاڵپشت بە مادەکانی (١١،١٢،١٣،١٤)بەتەمەنترین ئەندام پەرلەمان سەرۆکایەتی دەکات یەکەم دانیشتن بەرێوەدەبات کە سوێند خواردنی یاسای کاندیدە دەرچووەکان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تێدا ئەنجامدەدرێت".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨  یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو ، تەنها کاندیدە دەرچووەکان سوێندی یاسایان خوارد، هیچ هەڵبژاردنێک بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجامنەدرا، ئەوەش  پێشێکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە.
هـ ـ ر