شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، توركیا مافی خۆیه‌تی شه‌ڕی تیرۆر بكات، به‌ڵام پێویسته هه‌مووان بزانن كه كوردانی سوریا تیرۆریست نیین.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سوریا ته‌نیا گۆڕانكارییه‌كی تاكتیكییه و كارناكاته‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تێكشكاندنی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "توركیا مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆردا، به‌لام پێویسته هه‌مووان بزانن كه كوردانی سوریا تیرۆرست نیین و له پاڵ ئێمه‌دا شه‌ڕی داعشیان كردووه".
پۆمپیۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆی زۆر ده‌كرێت له‌باره‌ی كوردانی سوریا و له‌و رێگه‌یه‌وه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامێكی باش".
ه.م