خۆپیشاندەرانی پاریس: بکوژانی سێ ژنە تێکۆشەره‌كه‌ی کورد دەناسین

کوردستان

12/01/2019‌ 1824 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ساڵیادی کوژرانی سێ ژنە تێکۆشەری کورد کە، لە پاریسی پایتەختی فەرانسا لە دەوری یەک کۆبوونەوە و بە ڕێپێوانێکی گرسەیی داوای دادگایی کردنی بکوژەکان-یان کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ لە چەندین وڵاتی ئەورووپایی بەهەزاران کەس خۆیان گەیاندە پاریس، جەماوەرکە لە گەراجی دونورد کۆببونەوە، لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا دەستیان بە جوولەکرد. کۆمیتەی ئامدادەکرا وتیان کە بەشداربوون لەساڵی پارزۆرتربووە.ژمارەی بەشداربووان زیاتر لە 15هەزار کەس مەزەندە دەکرا.

به‌پێی ئاژانسی فورات نیوز، لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی سەکینا جانسز، لەیلا شایدەمەز وفیدان دۆغان بەرزکراوه‌تەوە، هه‌روه‌ها وێنەیەکی گەورەی عەبدوڵا ئۆجه‌لان بەرزکرایەوە.

خۆپیشاندەران پشتیوانی خۆیان لە چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسیڤ بۆکۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەربڕی و داوایان کرد کە بەپەلە چاوپێکەوتن لەگەل ئۆجالان ئەنجام بدرێت.

لە چالاکییەکەدا بنەماڵەی سێ ژنە تێکۆشەری کورد، هاوڕییانی ئەوان، بەڕێوەبەری رێکخراوە جیهانی و کوردییەکان ئامادە بوون.

لە ڕێپێوانەکەدا ، ڕێپێوانی جیهانی ژنان، پارتی کۆمۆنیستی فەرانسا و چەندین پارت ولایەنی تر و ڕێکخراوەکانی ژانان، بزوتنەوەی چەپگەری تورکیا و هاووڵاتیانی بیانی ئامادەبوون و بەوتنەوەی " ئێمە بکوژەکان دەناسین" داوایان لەحکومەتی فەرانسا کرد کە بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییە بخاتە بەردەم دادگە.

لە وتارەکاندا رایانگه‌یاند، "ئێمە بکوژەکان دەناسین و نالێین کە بکوژەکان ئاشکرا بکەن، هەمووشتێک ڕوونە، دەبێت ئێوە بکوژەکان دادگایی بکەن."

"ئەردۆغان فەرمانی داوە"
لیدری پارتی کۆمۆنیستی فەرانسا (پیترلاوونەت) کە بەشداری لەچالاکییەکەدا کردبوو بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی، "ئێمە باش دەزانین کە فەرمانی ئەو کۆمەڵکوژییە لەلایەن ئەردۆغانەوە دراوە، ئێمە دەمانهەوێت کە ئەم تێکۆشانە هەتا کۆتایی بڕوات.

سیلڤێی جان بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فرانس-کوردیش وتی، " ئێمە هەموو راستییەکان دەزانین. ئیستاکە دەبێت دەوڵەتی فەرانسا ناوی ئەوکەسانەی کە فەرمانەکەیان داوە ئاشکرا بکات و بیانداتە دادگە."

"بکوژ ئاشکرا بکرێت"
ڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل وتیشی، " گەلی ئێمە دادپەروەری دەوێت، هەتاکو بکوژەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە ئاشکرا نەکرێن ئێمە بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدوای ڕاستییەکاندا. "

کارتاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هەمووشتێک ئاشکرایە و لەبەرچاوە. تەواوی پلانەکە لەلایەن دەسەڵاتی ئەنقه‌ره‌وە دانراوە".
ه.م