شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی
هەسەدە ڕایگەیاندوە "له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردودا گورزی توندیان له چه‌کدارانی
داعش داوه و ١٥ چه‌کدار كوژراون".
ئەمڕۆ شەممە ناوەندی
ڕاگەیاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هەسەدە ڕایگەیاندوە "به‌رده‌وامن له
دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لولی جزیر له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی
تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆردا و له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردودا گورزی
توندیان له چه‌کدارانی داعش داوه و ١٥ چه‌کداریش كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ربڕێكی
زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و کەرەستەی سەربازیدا گیراوه".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزه‌كانی
سووریای دیموكرات ئاماژەی بەوەشداوە "شه‌ڕڤانانی ئێمه له شارۆچكه‌ی شەفیعە
وده‌وروبه‌ری هێرشیان كرده سه‌ربنكه‌كانی تێرۆریستان و شەڕێکی سەخت دروست بوە و لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ژمارەیەکی زۆری چەکداری
داعش كوژران و شه‌ڕڤانان توانیان یەک کم پێشڕەویی بکەن و ١٧خاڵی نوێیان دامه‌زراند
و فڕۆکەکانی هێزە هاوپەیمانانەکانیش چەندین جاربنکەی چەکدارانی داعشیان بۆردومانکرد".
چەکدارانی داعش لەدژی
سەنگەرەکانی شەڕڤانانی هەسەدە بەچەکی قورس وئامێری (دڕون) هێرشیان ئەنجامدا بەڵام شەڕڤانان.
ئامارەکان:
ژماره‌ی چەکدارە كوژراوه‌كان: ١٥
چەکداری داعش
ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی
كه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانان : ٤ چەکەی ام ١٦، چەکی بی کەی سی،
چەکای لاو، سندووقێك ته‌قه‌مه‌نیی دۆشكه‌ی ١٤،٥ملم،
زیانه‌كانی
تێرۆریستان: ٢٠ بنكه‌ی تێرۆریستان، كارگه‌یه‌كی ئاماده‌كردنی ئۆتۆمبێلی
بۆمبڕێژكراو، ٢ ئۆتۆمبێل، ٣ بنكه‌ی تۆپی هاوه‌ن، ٤ كارگه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و بنكه‌یه‌كی
فڕاندنی فڕۆكه‌ی سیخووڕی (درۆن) ڕووخێنران.
ژماره‌ی هێرشی فڕۆكه‌كانی
هاوپه‌یمان: ٢٨ جار
هـ ـ ر