شارپرێس:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا‌و سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا، پرسی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامیان له‌سوریا تاوتوێكرد.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا‌و دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاش گرژییه‌كانی چه‌ند كاتژمێری ڕابردووی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئاستی لێدوانی دژ به‌یه‌ك، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پرسی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سه‌ر سنوره‌كانی نێوان توركیا‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات تاوتوێكراوه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ده‌شڵێ، ئه‌ردۆغان‌و ترامپ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی مه‌نبه‌ج جێبه‌جێبكه‌ن، به‌بێ گوێدانه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناڕازین، كه مه‌به‌ست لێی ناڕه‌زایه‌تیه نێوخۆییه‌كانی ئیداره‌ی كۆشكی سپییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌تویتێكدا دۆناڵد ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره‌سپێهێنانی ئابوریی توركیای كرد، گه‌ربێتوو ئه‌و وڵاته هێرشبكاته سه‌ر كورده‌كانی سوریا، باسی له‌وه‌شكرد ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دروستبكه‌ن.
دوای تویته‌كه‌ی ترامپ، به‌رپرسانی باڵای توركیا دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات به بیرۆكه‌یه‌كی گونجاو ناوبرد.
ڕ. ج