وردەكاری كۆبووەنەوە 80 دەقیقەییەكە
بڕیاری شا سەلمان‌و شازادەی جێنشین لەبارەی دۆسییەی خاشقچی

جیهان

14/01/2019‌ 1436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس/ وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا  وتی: شا سەلمان و شازادەی جینشینی سعودییە دووپاتیان كردەوە سەرجەم ئەوانەی بەشداری كوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی-یان كردووە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

پۆمپیۆ بۆ رۆژنامەنوسان رونیكردەوە ژمارەیەك كێشەیان لەگەل شا سەلمان و شازادەی جێنشین تاوتوێكردووە لەوانە مافەكانی مرۆڤ‌و كێشەی ژنە چالاكوانەكانی بەرگریكار لەمافی ژنان و ئەوانەشی ماوەی چەند مانگێكە لەزیندانەكاندا‌و رووبەرووی ئازاردان بوونەتەوە.

جەمال خاشقچی، كەسیكی نزیك لە خێزانی دەسەڵاتداربوو لەسعودییە، پاشان رەخنەی لە شازادەی جێنشین گرت‌و بەو هۆیەوە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوودا لەقونسوڵیەی وڵاتەكەی لە ئەستەمبوڵ كوژرا، ئەمەش بووە مایەی توڕەبوونێكی نێودەوڵەتی، لەهەمان كاتدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بەو هۆیەوە سزای بەسەر 17 كەسایەتی سعودییەدا سەپاند، سەرەڕای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران شازادە محەمەد بن سەلمانیان سەرزەنشت كرد.

دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریكا پەنجەی تۆمەتی بۆ بن سەلمان درێژكرد بەوەی فەرمانی بە كوشتنی خاشقچی كردووە و بەرپرسە سعودییەكانیش تۆمەتەكەیان رەتكردەوە. 

لەو بارەیەوە 21 كەسایەتی سعودی رووبەرووی لێكۆڵینەوە كرانەوەو پێنجیان بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو، هەروەها پێنج بەرپرسی تریش لەپۆستەكانیان دوورخرانەوە، لە نێویاندا گەورە راوێژكارێكی دیوانی پاشایەتی هەبوو.

پۆمپیۆ وتیشی: "شا سەلمان و شازادە پێویستی لێپرسینەوەیان پەسەندكرد، باسیان لەپرۆسەكانی ئێستای وڵاتەكیان كرد، پرۆسەی لێكۆلێنەوەو دادوەری.."، دووبارە دووپاتیان كردەوە پایەندن بە لێكۆلێنەوەكەو پێشبینیەكانیان.

لە درێژەی لێدوانەكەیدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوە كرد، زۆر روون و ئاشكرا دەربارەی ئەو كێشانە قسەمان كرد، كە ئەمەریكا لێی نیگەرانە و بەوەی پێشبینی ئەوەمان نەكردووە هاورێكانمان ئەو كارانە ئەنجام بدەن. 

ئەوەشی وت: كێشەی ناكۆكی كەنداو لەگەڵ قەتەر تاوتوێكراوە و زیاد لەپێویست درێژەی كێشا و بەردەوامبوونی كێشەكی هەڕەشە بۆ سەر یەكگرتوویی هەرێمایەتی بۆ رووبەرووبوونەوەی ئێران. سەرەرای ئەوەی باسی چارەسەرمان بۆ ئەو دۆخە كردوو.. "بروام وایە ئەوانیش چارەسەریان دەوێ، چونكە كێشەكە دەبێ هەمومان هەوڵی چارەسەكردنەكەی بدەین".

دەربارەی یەمەن، پۆمپیۆو شازادەی جێنشین ئەوەیان دووپاتكردەوە، كە دەبێت بەردەوامی بدرێت لە هێمن كردنەوەی رەوشەكە و پایەندبوون بە بەندەكانی ئەو رێكەوتنامەیەی مانگی رابردو لە گفتوگۆكانی سوید بریاری لێدرا بۆ كۆتایی پێهاتنی ململانێ لە نێوان حكومەتی یەمەن و حوسییەكانی سەر بە ئێران. 

وەزیری دەرەوەی پێی وابوو، ئەوەی لە سوید كراوە زۆر باش بووە، بەڵام "پێویستمان بەوەیە هەردوولا رێزی پەبەندبونەكانیان بگرن".

لەلایەكی ترەوە لەكۆبوونەوەكەیاندا باسی پلانی ئەمەریكا بۆ كشانەوە لەسوریا كراوە و پۆمپیۆ لەم بارەیەوە بە رۆژنامەنووسەكانی وت "كشانەوەكە كاریگەریی لەسەر هەرەشەكانی سەرۆكی ئەمەركا نیە بە ویرانكردنی توركیا لە روی ئابوریەوە ئەگەر بێت و هێرش بكاتە سەر كوردەكان".

لە میانی دوو كۆبوونەوەدا كە 80 دەقیقەی خایاندووە، پۆمپیۆ ئاماژەی بەوە كردووە، چەندین كێشە باسی لێوە كرا، دەربارەی مافەكانی مرۆڤ و كێشەی چالاكوانە ژنەكان، كە دەسەڵاتداران لەهاوینی رابردووەوە دەستگیریان كردون بە تۆمەتی ناپاكی.

لای خۆیانەوە دەسەڵاتدارانی سعودیە ئەم تۆمەتانە رەتدەكەنەوە و شازادە محەمەد وتی: "چەندین تۆماری لایە دەیسەلمێنن چالاكوانەكان لەگەڵ هەواڵگرییە بیانییەكان كار دەكەن".

سەرچاوە: Sputnik News