شارپرێس:
ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی به‌شێك له بودجه‌ی عێراق بۆ هێزه‌كانی له‌نێو خاكی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكردوه، حكومه‌تی عێراقیش ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌مریكا به‌فه‌رمی له‌ڕێگه‌ی به‌رپرسه‌كانیه‌وه له‌عێراق، داوایكردووه حكومه‌تی عێراق تێچووی بوونی ئه‌مریكا له‌عێراق‌و هاوپه‌یمانی دژی داعش له‌ئه‌ستۆ بگرێت. ئه‌مریكا داواشیكردوه، له‌نێو بودجه‌ی گشتی عێراقدا جێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته بكرێته‌وه‌و بودجه‌یه‌ك ته‌رخانبكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا ڕاوێژكارانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و بابه‌ته‌یان ڕه‌تكردوه‌ته‌وه، هاوكات هۆشداریشیانداوه له‌وه‌ی، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی له‌عێراق له‌سه‌ر حسابی ئه‌وه زیادبكات، كه حكومه‌تی عێراق بودجه بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخانبكات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، ئێستا لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له‌ئێران كار بۆ ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌رپرسانی عێراق داوایان له‌به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردوه سوپای ئه‌و وڵاته له‌عێراق بمێنێته‌وه.
ڕ . ج