شارپرێس:
ماوه‌ی مانگێكه عێراق جموجوڵێكی گه‌وره‌ی دیبلۆماتی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و، زۆرێك له‌به‌رپرسانی باڵای وڵاتان سه‌ردانیان كردوه‌و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ش له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن.
له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2018ه‌وه تا ئێستا عێراق بووه‌ته وێستگه‌یه‌كی گرنگ بۆ سه‌ردانی سه‌رۆك‌و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان‌و ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ له‌دوو كاتی جیاوازدا پادشای ئوردن‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی عێراقیان كرد.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له مانگی ئاداردا به‌داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جان ئیف لۆدریان له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌مانوێل ماكرۆن-ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی عێراق ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرابكات.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌سه‌ردانی سه‌رۆكی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ عێراق، وا بڕیاره له‌مانگی نیساندا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی به‌غدا بكات، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی وته‌ی باڵیۆزی توركیا له‌عێراق.
ڕ . ج