شارپرێس:
سبه‌ینێ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه، چاوه‌ڕێشده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رجه‌م ئاراسته جیاوازه‌كانی نێو ئه‌و حزبه‌وه، له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زۆر خاڵی گرنگی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كلاكراوه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه جیاوازبووه له‌سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردووی ئه‌و دوو حزبه.
شارپرێس زانیویه‌تی، له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌درێت له‌ده‌ستنیشانكردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، پاشان ڕاسپاردنی كاندیده‌كه‌ی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، كه چاوه‌ڕێده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌میدیای نزیك له حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، "سبه‌ینێ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی باڵای گرنگ و ورد لەبارەی پێکهێنانی حکومەت ئەنجام دەدەین".
ڕ . ج