شارپرێس:
نووسینى : هەمزە حەدادە
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
نزیكه‌ى 100 ڕۆژه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران كاره‌كانى خۆى ده‌ستپێكردووه، بینیشمان كه عه‌بدولمه‌هدى ڕێگه‌ى به به‌رهه‌م ساڵح داوه جڵه‌وى سه‌ركردایه‌تیكردنى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بگرێته ده‌ست. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار تا ڕاده‌یه‌كى زۆر پۆستێكى پڕۆتۆكۆلییه، كه‌چى هێشتا كاریگه‌ر‌ى خۆى هه‌یه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به كاریزماى سه‌رۆكه‌كه‌ى و ده‌ستشلكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانیش له هه‌ندێك دۆسییه‌ى دیاریكراو بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار.
له‌و كاته‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى گۆتۆته‌ده‌ست، عه‌بدولمه‌هدى سه‌ردانێكى ده‌ره‌وه‌ى نه‌كردووه، كه‌چى به‌رهه‌م ساڵح جگه له سوریا سه‌ردانى هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانى ده‌روبه‌رى عێراقى كردووه. له سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كانى سه‌رۆك كۆماریشدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه ئه‌ندامى شانده‌كه بووه، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه كه سه‌ردانه‌كان سه‌ردانى سیمبولى نه‌بوون.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئاخۆ ئاراسته‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له سایه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌ى ئێستادا به‌ره‌و كوێیه، ئه‌م ستراتیژییه تازه‌یه‌ش چى ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئاینده‌ى ڕۆڵى سه‌رۆك كۆمار له ووڵاتدا؟
سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح كه‌سێكى به‌هره‌مه‌نده، خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوانه له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران‌دا هه‌یه. ئه‌و له هه‌موو كه‌سێكى دیكه زیاتر ده‌توانێت ڕۆڵى هاوڕێى دوولایه‌نه بگێڕێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕۆڵه‌یه كه ده‌بوایه عێراق له ڕابردوودا پێى هه‌ستابایه.
سه‌ردانى هه‌ر یه‌ك له ڕێك بیرى وه‌زیرى ووزه‌ى فه‌ڕه‌نسا و مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه حكومه‌تى عێراق گه‌ره‌كیه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى به نزیكى له‌گه‌ڵ واشنتۆن و تاران بهێڵێته‌وه.
په‌یوه‌ندیه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا زیاتر په‌یوه‌سته به ئاره‌زووى واشنتۆن به‌وه‌ى هاوپه‌یمانێكى به‌غدابێت و بایه‌خ به پرسه‌كانى بدات، چونكه ئێرانى دراوسێ به هۆى نزیكى سنوره‌وه هه‌میشه بوونێكى به‌هێزى له به‌غدادا ده‌بێت ، بۆیه ئه‌ركه قورسه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدادا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندروستبن و له پێشه‌نگى په‌یوه‌ندییه‌كانى واشنتۆن بن له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
ئێستا له هه‌موو كاتێكى دیكه زیاتر پێویسته بۆ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندى زۆر باشى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقدا هه‌بێت، به‌وپێیه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیاتر هه‌ڵوێسته‌كانى له ئێرانه‌وه نزیكن، چونكه له ساڵى 2017 له پرسى ڕیفراندۆمدا له به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانى ئه‌مریكا شكستى هێنا، بۆیه ئه‌مریكا له ناوچه‌كه پشت به هه‌رێمى كوردستان نابه‌ستێت و ئێستا به‌غدا بۆته بژارده‌یه‌ك له بژارده‌كانى ئه‌مریكا.
هه‌رچه‌نده عه‌بدولمه‌هدیش بژارده‌ى ئه‌مریكایه، به‌ڵام وه‌ك به‌رهه‌م ساڵح ناتوانێت كار له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌مریكا و ئێران‌دا بكات. واش ده‌رده‌كه‌وێت كه قورسایى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه بكه‌وێته سه‌ر شانى به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار.
سه‌ربارى بوونى محه‌مه‌د حه‌كیم – ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه كه نوێنه‌رى پێشووى عێراق بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێكه له وه‌زیره ته‌كنۆكراته‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى، كه‌چى عه‌بدولمه‌هدى ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كات به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار جڵه‌وگیرى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بكات. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك كۆمار خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێزه، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیران ڕێگه‌ى ئه‌و ڕۆڵگۆڕینه‌ى پێ ده‌دات.
له ڕووى ده‌ستورییه‌وه و به گوێره‌ى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكارى ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆك وه‌زیران خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى باڵایه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا، بۆیه گۆڕینى ئه‌و سترتیژیه‌ته له عێراقدا له لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران تازه‌یه.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره باسكرا، به‌رهه‌م ساڵح كه ئێستا له ساڵى یه‌كه‌مى حوكمڕانى خۆیدا، به‌هۆى كه‌سێتى به‌هێز و ته‌مه‌نییه‌وه له هه‌وڵى مسۆگه‌ركردنى خولى ئاینده‌ى سه‌رۆكایه‌تى عێراق ده‌بێت كه ده‌ستور ڕێگه‌ى پێداوه.