شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ هاوتا ڕوسیه‌كه‌یدا، پرسی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات تاوتوێده‌كات.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته به‌مزووانه سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن-ی سه‌رۆكی ڕوسیا، دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سنوره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات تاوتوێده‌كات.
شرۆڤه‌كاران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆغان به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له پۆتن، ناتوانێت ناوچه‌یه‌كی ئارام به‌هاوكاریی ئه‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دروستبكات، كه تا ئێستا دیار نیه ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌كه ده‌كات توركیایه، یاخود ئه‌مریكایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئاشكراكرد‌و وتی:"ئه‌وه‌ی ده‌بێت سه‌رپه‌رشتی ناوچه ئارامه‌كه‌و پارێزگاریی لێبكات، سوپای سوریایه".
له‌دواین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان ترامپ‌و ئه‌ردۆغان پرسی دروستكردنی ناوچه ئارامه‌كه یه‌كلاكراوه‌ته‌وه، كه دواتر ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ترامپ به "ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی" وه‌سفكرد.
ڕ . ج