وتەبێژێکی کورد بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دیاریکرا

عیراق

17/01/2019‌ 4788 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشێوەیەکی فەرمی کوردێک بۆ وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دیاریکرا.


بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی کە کۆپییەکی دەست شارپرێس کەوتوە "ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە حەسەن جیهاد وەک وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی کۆمار عێراق دیاریکراوە".
 
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە "دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندنکارانی خۆشەویستی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، بەمەبەستی  کارئاسانی و ڕایکردنی کاری رۆژنامەوانی و پەیوەندیکردن و نزیک بوونەوەی زیاتر، لەمەودوا بۆ کاری ڕۆژنامەوانی پەیوەدی بکەن بە حەسەن جیهاد وتەبێژی نوێی سەرۆکایەتی کۆمارەوە".


لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوە "بۆ هەر کارێکی رۆژنامەوانی پەیوەیندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ٠٧٧٠١٥٨١٦٧٦ ".
هـ ـ ر