130بەندکراوی ئێرانی لە بەندینخانەکانی هەرێمەوە بۆ بەندینخانەکانی ئێران دەگوازرێنەوە

کوردستان

17/01/2019‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوێنەری پیرانشار ڕایدەگەێنێت " 130بەندکراوی ئێرانی کە لە بەندینخانەکانی هەرێمدا بەندکراون، لەڕۆژانی داهاتوودا دەنێردرێنەوە بۆ بەندینخانەکانی ئێران".


 ڕەسول خزری نوێجەری شاری پیرانشار بە ئاژانسەکانی ڕاگەیاندوە "بەپێی ئەم گفتگۆ کۆتایانەی نێوان دەستەی نێردراوی ئێران  بۆ هەرێمی کوردستان و ڕەزامەندی وەرگرتن لە نیچیرڤان بەرزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم 130بەندکراوی ئێران کە بەتاوانی جۆراوجۆر بەندکڕابوون و بەپێی یاساکانی دادوەری هەرێمی کوردستان سزای بەندکردنیان بۆ دەرچووبوو، بۆ وڵاتی ئێران دەگوزرێنەوە تا پاشماوەی حوکمەکەی خۆیان لە ئێراندا تەواو بکەن".

ڕەسول خزری ئاماژەی بەوەشداوە "زۆربەی ئەم بەندیانەی ئێران لە بەندینخانەکانی هەرێمدا، بەزۆری خەڵکی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوی ئێرانن و بەگواستنەوەی ئەوان بۆ بەندینخانەکانی ئێران، ئەم کەسانە دەتوانن ئاسانتر پەیوەندییان لەگەڵ خێزانەکانیان بۆ دیدارکردن و سەردانکردنیان ببێت".


هەرچەندە لەبارەی تاوانی ئەم تاوانبارانەوە هیچ ئاماژەیەکی دروست و تەواو ئاماژەی پێنەکراوە، بەڵام لەم ساڵانەی کۆتاییدا سەردانکەران لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەهۆی مەوادی قاچاخەوە زۆرجار لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی قورس لەمەر کەرەستە قاچاخەکانیانەوە کراونەتەوە.

ئەو بڕیارەش بەهۆی ئەوەیە کە  بەهۆی دراوسێبوونی شاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران  لە کوردستانەوە، هاتوچۆی سەردانکەرانی نێوان شارە سنوورییەکان لە نموونەی پیرانشار و سەردەشت بۆ شارەکانی کوردستان زیادە و زۆربەی سەردانکەران و گەشتیاران بەبیانووی کارکردن یان بینینی خزم وکەسوکاریان و سەردانی کوردستان دەکەن.

هـ ـ ر