شارپرێس:
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، كه باسیان له‌وه‌ده‌كرد ئه‌مریكا به‌هه‌ڵه چه‌ند پێگه‌یه‌كی عێراقی بۆردوومان كردبێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، كه باسیان له‌وه‌ده‌كرد فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا له‌چه‌ند شوێنێك پێگه و دامه‌زراوه عێراقیه‌كانیان به‌هه‌ڵه بۆردوومان كردبێت.
پیش‌تر وا بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مریكا به‌هه‌ڵه بۆردوومانی چه‌ند شوێكی كردووه كه په‌یوه‌ستن به پێگه‌كانی سه‌ر به‌عێراق، به‌و هۆیه‌شه‌وه قوربانیی له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ده‌ڵێ، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌كراوه‌و سه‌ره‌نجام هیچ بۆردوومانێكی له‌وشێوه‌یه نه‌بووه.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق به‌بێ ناوهێنانی هیچ لایه‌نێك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌وه هه‌وڵێكه بۆ به‌لاڕێدابردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق".
ڕ . ج