شارپرێس.. وه‌رگێران: حلمى ره‌سول ره‌زا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر حكومه‌تى سوریادا سه‌پاندوه، واشنتۆن گومانى ئه‌وه ده‌كات هاوپه‌یمانه كورده‌كه‌ى نه‌وت به دیمه‌شق بدات.
كۆمپانیاكانى له ژێر چاودێرى حكومه‌تى سوریادا ده‌ستیان به چاككردنه‌وه‌ى بۆریه نه‌وته‌كان ل نزیك –شحیل-، كه ده‌كه‌وێته كه‌نارى رۆژئاواى چۆمى فورات هێزه‌كانى حكومه‌ت و سوریاى دیموكرات له‌یه‌كترى جیاده‌كاته‌وه، و هه‌ردوو لا دژى داعش ده‌جه‌نگن.
به گوێره‌ى قسه‌ى سه‌رنوسه‌رى سیاسی گۆڤارى نیوزویك –تۆم ئوكونور- په‌یوه‌ندی كاركردن دروست بوه له نێوان حكومه‌تى سوریا به سه‌رۆكایه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كه زۆربه‌یان كوردن.
ناوبراو ئاماژه بۆ به‌رده‌وامى ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ناكۆكى سیاسى قوڵ له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، به‌وه‌ى ده‌ركه‌وتنى جیهادیه‌كان هه‌ره‌شه‌ى له كورد‌و سه‌رجه‌م سوریه‌كان ده‌كرد و هه‌ردوو لا هێزى سه‌ره‌كى بون له دژى داعش واى كردوه ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ى ئێستایان گرنگى زۆرى پێ بدرێت.
پێویستیه‌كى زۆر
به گوێره‌ى وتارى ناوبراو گفتۆگۆكان له‌سه‌ر بنه‌ماى پێویستیه به‌وه‌ى دیمه‌شق نه‌وتى ده‌وێت له‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتن كه داواى مافى خۆبه‌ریوه‌به‌رى ده‌كه‌ن و ئه‌م داواكاریه‌ش زیادى كرد له پاش بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه به‌وه‌ى پێویسته له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێكبكه‌ون.
دابه‌ش كردنى داهاته‌كان
پێش چه‌ند رۆژێك ئاژانسى ئه‌نادۆڵ ى توركى نیمچه ره‌سمى و رۆژنامه‌ى –صباح- له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناخۆیه‌وه ئه‌وه‌یان دووپات كردبوه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كى نوێ هه‌یه كه رێگه به یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل ده‌دات له رێگه‌ى بۆریه‌كانى –بنی- له شارى دیر الزوره‌وه بگوازنه‌وه بۆ حكومه‌تى سوریا. به گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان ئه‌م رێكه‌وتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گفتوگۆكانى مانگى ته‌موزى شاڵى رابردو، به‌وه‌ى رێككه‌وتبون داهاته‌كان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن.
پاڵپشتى و ده‌ستوه‌ردان
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى كارى سه‌ره‌كى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى داعشه، به‌لام واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌ستوردانیان له كاروبارى سوریادا كردوه، له رێگه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌یانویست ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌لات لابه‌رن.
خه‌مڵاندنه‌كان
به گوێره‌ى خه‌ملاندنه‌كانى ئێستا، ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات زۆربه‌ى بیره نه‌وتیه‌كانى تێدایه، له پێش جه‌نگ رۆژانه 350 هه‌زار به‌رمیلى به‌رهه‌م ده‌هێنا، پاشان بوه 25 هه‌زار به‌رمیل، شایانى باسه ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ئه‌م بیره نه‌وتانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوریاى دیموكراته‌وه و لێسه‌ندنه‌وه‌ى له داعش هۆكار بو بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێڵن مامه‌ڵه‌ى پێوه بكه‌ن له بازارى ره‌شدا. به‌لام ئێستا دیمه‌شق زۆر پێویستى به‌و نه‌وته هه‌یه بۆ به‌ره‌وام بونى له‌سه‌ر ئابوریه‌كى جێگیر. ئه‌مه‌ش بوه هۆى دروست بونى كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتن كه مێژوه‌كه‌ى بۆ ساڵى 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێ دیمه‌شق موچه فه‌رمانبه‌رانى ژێر ده‌ستى كورده‌كانى ده‌دا، له‌به‌رانبه‌ردا كورد داواى كردبو دان به مافی كه‌مینه‌ى كوردا بنێت به شێوه‌یه‌كى فراوانتر و به‌ده‌ست هێنانى فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كى خۆبه‌ریوه‌به‌رى زیاتر.
دوژمنى هاوبه‌ش
به بۆچونى نوسه‌رى ناوبراو، ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له حكومه‌تى سوریایان ده‌وێت پاراستنیانه له توركیا، دوژمنى هاوبه‌شیان، به‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ره‌شه‌ى له‌ناوبردنى كوردى كردوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تره‌مپ په‌یمانى به كورد داوه بیانپارێزى له كاتى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سوریا، به‌لام مانگى رابردو تۆمه‌تبار كردن به‌وه‌ى نه‌وت به ئێران ده‌فرۆشن، به‌لام كورده‌كان ئه‌م تۆمه‌ته‌یان ره‌تكرده‌وه له‌سه‌ر زارى –سالح موسلیم- ه‌وه كه لێدوانى بۆ رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى داب‌و.
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌هه‌وڵى چاككردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانیانن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، ژماره‌یه‌ك ده‌وله‌تى عه‌ره‌بیش به شێوه‌یه‌كى هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌ستیان كردوه به باشكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوریا به‌مه‌به‌ستى دوورخستنه‌وه‌ى له هه‌ژمونى ئێران.
سه‌رچاوه : Pont post