شارپرێس:
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر دواین پێگه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكرد، گومانیشده‌كرێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی گروپه‌كه له‌و پێگه‌یه‌ی داعش بێت.
هه‌سه‌ده هێرشه‌كانی بۆسه‌ر گوندی باغوز ده‌ستپێكرد، كه دواین پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشه له‌سوریا‌و به‌ڕزگاركردنی گونده‌كه، داعش له‌سوریا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه كۆتایدێت.
داعش له‌و گونده به‌رگرییه‌كی سه‌خت ده‌كات‌و ناوچه‌كه‌ی مینڕێژكردووه، هاوكات قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعش گه‌وره‌ترین مه‌ترسی به‌رده‌م هه‌سه‌ده، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان، دوای هه‌وڵی كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كه، ناوبراو ڕووی له گوندی باغوز كردووه، بۆیه ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن به‌غدادی یان له‌گونده‌كه ده‌ستگیرده‌كرێت، یاخود ده‌كوژرێت.
ڕ . ج