سەرۆكی بەرشەلۆنە چارەنووسی ڤاڵڤێردی یەكلادەكاتەوە

وەرزش

14/02/2019‌ 738 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆسیب ماریا بارتومیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە چارەنووسی راهێنەر یانەكەی ئارنستۆ ڤاڵڤێردی یەكلاكردەوە.

بارتومیۆ لەمیان لێدوانێكی رایگەیاند، كە لەگەڵ ڤاڵڤێری گەیشتووەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی ماوە وەرزێكی تر بمێنێتەوە.

سەرۆكی بەرشەلۆنە راشیگەیاند، ئامانجی ئەوان مانەوەی ڤاڵڤێردییە لەیانەكە، بۆ ئەوەش رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئەو راهێنەرە دەكەن.

ڤاڵڤێردی دوو وەرزە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەیەو كۆتایی ئەم وەرزەش كۆتایی بەگرێبەستەكەی دێت، كە ماوەیەكە دەنگۆی دوورخستنەوەی لەپۆستەكەی هەیە.

هـ ـ ح