كۆبوونەوەی پارتی‌و گۆڕان بۆ رێككەوتنی كۆتاییە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت

کوردستان

14/02/2019‌ 999 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكرات‌و بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێوەدەچێت.

بەپێی سەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی پارتی، كە قسەی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی كردووە، كۆبوونەوەی هەردوو لایەنی پارتی و گۆڕان سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمەكتەبی سیاسی پارتی دەستی پێكرد و دەربارەی چۆنییەتی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكەن".

شاندی پارتی بە سەرۆكایەتیی فازڵ میرانی، هاوكات ئەندامانی شاندەكەش بریتین لەهەریەكە، لە مەحمود محەمەد، ئازاد بەرواری، هۆشیار زێباری، جەعفەر ئێمینكی، رەمزی شەعبان، دڵشاد شەهاب.

شاندی بزووتنەوەی گۆڕانیش بەسەرۆكایەتی جەلال جەوهەر، هەروەها ئەندامانی شاندەكەش لەهەر یەكە لە مستەفای سەید قادر، جەمال حاجی محەمەد، ئاواتی شێخ جەناب، رەئوف عوسمان، ئاراس وەلی پێكهاتوون.

پارتی ، وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلول، كە بووە خاوەنی ٤٥ كورسی پەرلەمانی، لەگەڵ هەر یەكە لە یەكێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان گفتوگۆكانی سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی دابێت بەردەوامن.

هـ ـ ح