ئەو شوێنانەی جیهان كە پارە بەهەر كەسێك دەدەن تێیدا بژی

جیهان

14/02/2019‌ 3132 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لیستی هەشت شوێنی لە جیهانی بڵاوكردەوە، كە نیوەیان لەئەمەریكان‌و ئەو شوێنانەش پارە بەهەركەسێك دەدەن تێدا بژی.

لۆكانا لەئیتالیا
لەبەردەم چیاكانی هەرێمی بییمونتی باكووری ئیتالیا گوندی "لوكانا"ی بچووك هەیە و بەدەست كەمی دانیشتوانەوە دەناڵێنێت، بۆ ئەوەی ژیان لەو شوێنەدا بەردەوام بێت، سەرۆك شارەوانییەكەی بڕی 9 هەزار یۆرۆ (10185 دۆلار) بەهەر كەسێك دەدات بیەوێت لەو گوندە بمێنێتەوە، 

ئەو كەسە لەناو ئیتالیا بێت، یان لەدەرەوە پارەی دەدرێتێ‌‌و مەرجی یەكەمیش بریتییە لەوەی كەسەكە منداڵێكی هەبێت‌و داهاتی سالانەی لە 6 هەزار یۆرۆ كەمتر نەبێت و پێویستە پایەندبێت بەوەی ماوەیەكی درێژ لەوێ بمێنێتەوە.

بۆنگا لە ئیسپانیا
گوندێكە دەكەوێتە كەناری باكووری ئیسپانیا و بەتاڤگەو چیا دەورە دراوەو سەركەوتن پێیدا سەختە، ژمارەی دانیشتوانەكەی لە 800 كەس تێپەڕ ناكات، پەنجا كەس لەوان تەمەنیان لەكەمترە لە 18 ساڵ، بۆ ئەوەی گەنجەكان هاوسەرگیری بكەن بڕی 3 هەزار یۆرۆیان پێدەدەرێت سەرەرای پێدانی بڕی 3 هەزار یۆرۆ بۆ هەر كەسێك منداڵێك لەگەڵ خۆی بهێنیت، یان منداڵێك لەوێ بخاتەوە.

فیرموت لە ئەمەریكا
ئەو ویلایەتە بەناوبانگە بەدارستان و سەیرانگاكانی، لە كانونی دووەمی ساڵی رابردووەوە خستنە روویەكی بۆ سەد كرێكار كردووە ئەگەر بڕۆنە ئەو شوێنە لەبەرانبەر بڕی 10 هەزار یۆرۆ (11317 دۆلار)، مەرجیش بۆ هەر كەسێك ئەوەیە، فەرمانبەری بەردەوام بێت لە یەكێك لە دامەزراوە بازرگانییەكان لە دەرەوەی ویلایەتەكەدا.

ماین لە ئەمەریكا
ئەو ویلایەتە شوێنی پاركی ئەكادیای نیشتمانییەو ژمارەیەك دەریاچەی گەورەی تێدایە، لەبەرانبەر راكێشانی هێزی كاردا لەمیانی بەرنامەیەكی بەخشین لە "باج"ی خستووەتەروو بۆ دەرچووی زانكۆكان. 

بۆ ئەوەی كەسی داواكار بتوانێت لەوێ نیشتەجێبێت، مەرجە دەرچووی یەكێك، لە زانكۆكانی ئەمەریكا بێت لە دوای ساڵی 2015.

كاندیلا لە ئیتالیا
لە ساڵی 2017 ەوە سەرۆكی شارەزانی ئەو شارۆچكەیە 2 هەزار یۆرۆ (2263 دۆلار) دەدات بەهەر كەسێك ئارەزو بكات بچێت بۆ ئەوێ‌، كە دەكەوێتە هەرێمی بولیا لەباشووری ئیتالیا، مێژووی ئەو شارۆچكەیە دەگەرێتەوە بۆ سەدەكانی ناوەراست.

چیللی
ئەمو وڵاتەی دەكەوێتە كیشوەری ئەمەریكای باشوور بۆ راكێشانی سەرەنجی ئەوانەی دەیانەوێت لەو ولچاتە بژین لەسەر ئاستی جیهان، بری 8 هەزار دۆلاری ئەمەریكی دەبەخشێت لەمیانی بەرنامەیەكی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە.

نیو هاڤن لە ئەمەریكا
نیوهاڤن لەویلایەتی كونیكتیوكت بۆ ئەوانەی تازە دەچنە ئەوێ بڕی 80 هەزار دۆلار بەبێ سوو دەبەخشێت، بەڵام دە هەزار دۆلاری یەكەم پێیوستە خانویەكی نوێی پێ بكرێت. 

سەرەرای ئەوەی خوێندن بەخۆراییە لە هەر كۆلیجێكی ویلایەتەكە بۆ ئەو دەرچوانەی لە قوتابخانەكانی نیوهاڤنی گشتییەوە دەردەچن، كە رسومی خوێندن بۆ هەر سالێكی خوێندن 22 هەزار دۆلاری ئەمەریكیە.

ئالاسكا لە ئەمەریكا
ئەو ویلایەتە هەژار لەژمارەی دانیشتوان و دەوڵەمەند بە نەوت، دەكەوێتە دوورترین شوێنی باكووری ئەمەریكا و لە رێگەی سندوقی ئالاسكای بەردەوام داهاتەكانی نەوت بەشێوەیەكی یەكسان دابەش دەكرێت بەسەر سەرجەم دانیشتوانەكەیداو منداڵیشی لێ بێبەش نییە.

پارە وەك قازانجی ساڵانە (ساڵی 2008 گەیشتە نزیكەی 3269 دۆلار بۆ هەرتاكێك)، ئەمەش مانای ئەوەیە خێزانێكی پێك هاتوو لە 4 كەس (13076 دۆلاری) بەردەكەوێت، ساڵی رابردووش هەر تاكێك لە دانیشتوانی ئەو ویلایەتە 1600 دۆلاری بەركەوتوە.

سەرچاوە: دەیلی تەلەگراف

بەپەلە