سەرۆكی كاتی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوە دەكات

کوردستان

14/02/2019‌ 753 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ریڤینگ هروری سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كرد، بۆ كۆبوونەوەی رۆژی 18ی ئەم مانگە.

ریڤینگ هروری، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنەكان بەوە گەیشتوون، كە لەوادەی دیاریكراو كۆبوونەوەی پەرلەمان بەرێوەبچێت.

سەرۆكی كاتی پەرلەمان راشیگەیاند، كۆبوونەوەكە سەعات 11 بەرێوەدەچێت‌و ئامانجی كۆبوونەوەكەش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبێت.

هەروەها جەختیكردەوە، كە هەموو فراكسیۆنەكان لەگەڵ ئەنجامدانی كۆبوونەوە بوون‌و لەبارەی هەڵوێستی یەكێتیش رایگەیاند، كە ئەوان لەگەڵ كۆبوونەوەن، بەڵام پێشوەخت دەبێت رێككەوتنی سیاسی بكرێت.

هـ ـ ح