كۆمەڵ بەشداری لەكۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەكات

کوردستان

14/02/2019‌ 453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كە بەشداری كۆبوونەوەی 18ی مانگی پەرلەمان دەكەن.

عەبدولستار مەجید، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، ئەوان لەگەڵ كۆبوونەوەو پەرلەمان‌و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانن، بۆیە بەشداری كۆبوونەكە دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆكی كاتی پەرلەمان‌و سەرۆك فراكسیۆنەكان بەرێوەچوو، كە تێدا بڕیاردرا، كۆبوونەوەی پەرلەمان لەو وادەیەی دیاریكراوە بەرێوەبچێت.

عەبدولستار مەجید باسی لەوەش كرد، كە ئەوان لەگەڵ كۆبوونەوەن، بەڵام نایانەوێت ئەو كۆبوونەوەیە قەیرانی تر لەهەرێمی كوردستان دروست بكات، بۆیە داوای رێككەوتنی سیاسی لەو بارەوە دەكەین.

هـ ـ ح