شارپرێس:
سه‌رۆكی سوریا، سه‌رۆك كۆماری توركیا به "ئیخوانچی" و به‌كرێگرته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناوده‌بات.
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا له‌میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی سوریا، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گرت‌و وتی:"ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ك دروستكه‌ری ڕووداوه‌كان پیشانبدات، به‌ڵام ئه‌و به‌كرێگیراوێكی بچوكی ئه‌مریكایه".
هه‌ر له‌میانی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه، سه‌رۆكی سوریا ئه‌وی به "ئیخوانچی" و نمایشكاری شانۆییه‌كان ناوبرد.
ڕ . ج